شارپرێس:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و هاوڵاتیانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان ده‌خرێنه ژێر چاودێرییه‌وه و تا ئێستاش هه‌شت هاوڵاتی له ژێر چاودێری پزیشكیدان.
سامان بەرزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا رایگه‌یاند، هەر گەشتیارێك راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ لە چینەوە دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان دەخرێتە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە، تا ئێستاش 10 هاوڵاتی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه 66 كه‌سیان عێراقی بوون، 38 كه‌سی دیكه‌شان خه‌ڵكی چین بوون، تا ئێستاش هه‌شت كه‌سیان له ژێر چاودێری پزیشكیدان و ده‌بێت ماوه‌ی 14 رۆژ چاودێرێیان بكرێت.
ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆتایی مانگی رابردوو له وهانی چین بڵاوبووه‌وه، تا ئێستاش له زیاتر له 31 وڵاتی جیهان تۆماركراوه و به‌هۆیه‌شه‌وه به‌شێكی زۆر له وڵاتانی جیهان گه‌شته‌كانیان بۆ چین راگرتووه.
بەرپرسانی تەندروستی چین رایانگەیاندوە، کۆی گشتی حاڵەتەکانی توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکە گەیشتوەتە 70 هەزار و 550 کەس، ژمارەی ئەو کەسانەشی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە هەزار و 770 کەس.
ماوەی مانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جەستەی مرۆڤدا 14 رۆژە، ئەگەر لەوماوەیەدا بەرگری لەشی کەسەکە بەهێز نەبێت و چارەسەری پێویست وەرنەگرێت، لەوانەیە ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی نەخۆشەکە.