چا تەمەن درێژ دەكات

تەندروستی

19/02/2020‌ 278 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زاناكان دەڵێن هەفتانە سێ جار خواردنەوەی چ پەیوەندی بە ژیانێكی درێژتر و تەندروستانەترەوە هەیە .

شینیان وانگ دكتۆر لە ئەكادیمیای چین بۆ زانستە پزیشكییەكان لە پەككین دەڵێت: خواردنەوەی چ بەشێوەیەكی ڕێكوپێك پەیوەستە بە كەمبوونەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بەنەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن و مردنی پێشوەختە .

زاناكان لە توێژینەوەكەیاندا داتای ١٠٠٩٠٢ بەشداربوویان بەكارهێناوە، كە تووشی نەخۆشی دڵ یاخود سەكتەی مێشك و شێرپەنجە نەبوون، بۆ ئەوەش بەشداربووەكان كراونەتە دوو گروپ: ئەوانەی بەشێوەیەكی بەردەوام و ڕێكوپێك هەفتانە سێ جات، یان زیاتر چا دەخۆنەوە، لەگەڵ ئەوانەی هەفتانە سێ جار كەمتر چا دەخۆنەوە، بۆ ئەوەش بۆماوەی ٧،٣ ساڵ چاودێری تەندروستی بەشداربووەكان كراوە .

لەئەنجامدا دەركەوتووە، كە ئەوانەی بەشێوەیەكی بەردەوام چا دەخۆنەوە بەراورد بەوانەی كەمتر چادەخۆنەوە بەڕێژەی ٢٠% كەمتر تووشی نەخۆشییەكانی دڵ و سەكتەی مێشك دەبن، هەروەك بەڕێژەی ١٥% كەمتر مەترسی مردنیان لەسەرە .

هەر لەو چوارچێوەیەدا لێكۆڵینەوەكانی پێشووتر سەلماندویانە، كە خواردنەوەی چای رەش لەگەڵ شیر سوودە تەندروستییەكانی زیاتر دەبێت و كاریگەری ئەرێنی لەسەر كاركردنی لوولەكانی خوێن دەبێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی