وەزارەتى تەندروستى روونکردنەوە لەسەر رێکارەکانى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا دەدات

کوردستان

19/02/2020‌ 446 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت، رێکارەکانی خۆپارێزی و پشکنین لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوریەکان هەمان ڕێکارەکانی ڕۆژانی پێشووە و هیچ ڕێکارێک بەتەنها تایبەت نیە بە گەشتیارانی وڵاتی ئێران 

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى لە روونکردنەوەکەدا رایگەیاندوە،بۆ بەرچاوڕوونی هاوڵاتیان و ڕای گشتی، رێکارەکانی خۆپارێزی و پشکنین لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوریەکان هەمان ڕێکارەکانی ڕۆژانی پێشووە و هیچ ڕێکارێک بەتەنها تایبەت نیە بە گەشتیارانی وڵاتی ئێران بەڵکو هەمان ڕێکارەکان بڕیاردراوی پێشووە بۆ رێگریکردن لەو ڤایرۆسە .

ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن 
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێکی بێ سەرچاوە و دوور لە ڕاستی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی NRT گوایە وەزارەتی تەندروستی رێوشوێنی توندتر و زیاتر دەگرێتە بەر سەبارەت بە ئەوکەسانەی لە وڵاتی ئێرانەوە دێن.
بۆ بەرچاوڕوونی هاوڵاتیان و ڕای گشتی، رێکارەکانی خۆپارێزی و پشکنین لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوریەکان هەمان ڕێکارەکانی ڕۆژانی پێشووە و هیچ ڕێکارێک بەتەنها تایبەت نیە بە گەشتیارانی وڵاتی ئێران بەڵکو هەمان ڕێکارەکان بڕیاردراوی پێشووە بۆ رێگریکردن لەو ڤایرۆسە جگە لە وڵاتی چین کەوا گەشتیارانی گەڕاوە لە شوێنی تایبەت جیادەکرێنەوە بۆ مانەوە بۆماوەی 14 ڕۆژ، هیچ گەشتیارێک ڕێگری لێناکرێت و هیوادارێن هەواڵی چەواشە و دوور لە سەرچاوە و ناڕاست بڵاونەکرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان