شارپرێس:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل باڵیۆزخانه‌ی خۆی له عێراق بكاته‌وه، ئه‌وا له هه‌ولێریش كونسوڵخانه‌ی ده‌بێت".
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "ئیدپێندنت-ی عه‌ره‌بی" له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئیسرائیل له هه‌ولێر وتی "ئێمه به‌شێكین له عێراق، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل باڵیۆزخانه‌ی خۆی له‌به‌غدا بكاته‌وه ئه‌وا له هه‌ولێریش كونسوڵخانه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه و ئێمه پێشوازی لێده‌كه‌ین".
وتیشی، به‌ڵام به‌بێ بوونی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له‌به‌غدا ناكرێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته دروستبكرێت.
به‌وته‌ی بارزانی، په‌یوه‌ندیی به‌ستن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كارێكی سروشتیی و واقیعییه و هیچ كه‌سێك ناتوانێت فڕێیبداته ده‌ریاوه".
ڕ . ج