شارپرێس:
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، داوایان لێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام داواكه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر دۆخی ئه‌منی شاره‌كه.
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مشه‌و له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی پێدانی مۆڵه‌ت به‌ۆ خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ی شه‌ممه رایگه‌یاند، داواكاری ئه‌نجاممدانی خۆپیشاندانیان به‌ده‌ستگه‌یشتووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یان بۆ بابه‌ته‌كه كردووه، داواكه‌یان كردووه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه، پارێزگاری هه‌ولێر باسی له‌وه‌كرد، به‌هۆی هه‌ستیاری دۆخی ئه‌منی هه‌ولێره‌وه داواكاریه‌كه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
18ی ئەم مانگە، شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامده‌ده‌ن.