شارپرێس:
ڕۆژنامەی THE SUN ڕاپۆرتێكی سەبارەت بە كەم خەویی و درەنگ خەو لێكەوتن بڵاوكردووەتەوە، كە خەڵكانێكی زۆر بە دەستییەوە دەناڵێنن.
ڕۆژنامە بەریتانییەكە پێشنیاری ڕێگەیەكی زانستی كردووە بۆ ئەوەی بەكەمتر لە خولەكێك خەومان لێبكەوێت، ئەویش ڕێگەی 4-7-8 ە.
ڕێگاكە ڕێگەی هەناسەوەرگرتن و هەناسەدانەوەیە، واتا ئەگەر لە ڕێگەی لوتەوە 4 چركە هەناسە وەربگرین و پاشان هەناسەكە بگرین و بە 7 چركە بیدەینەوە و 8 چركەی تر هەناسە وەربگرینەوە بەكەمتر لە خولەكێك خەومان لێدەكەوێت.
دكتۆر ئەندرۆ وێل وتی: ئەم شێوازە یەكێكە لە شێوازی ڕاهێنانەكانی یۆگای هیندی، كە باشترین ڕێگایە بۆ گەڕاندنەوە بۆ ناو خەو، هەروەها یارمەتیدەرێكی زۆر باشە بۆ ئەوەی لە فشاری دەروونی ڕزگارمان ببێت.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ