هیچی بۆ كوڕەكەی دانەناوە.. ئەفسانەی هۆڵیود لەوەسیەتنامەكەیدا 61 ملیۆن دۆلاری كردووەتە خێر

هەمەڕەنگ

26/02/2020‌ 1203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەكان ئاشكرایان كردووە، كیرك دۆگڵاسی ئەكتەری كۆچكردووی ئەمەریكی لەوەسیەتنامەكەیدا بڕیاریداوە هەموو سەروەت و سانامەكەی ببەخشێتە ڕێكخراوە خێرخوازییەكان و هیچ شتێكی بۆ مایكڵ دۆگڵاسی كوڕی دانەناوە، كە ئەویش ئەكتەرێكی بەناوبانگی هۆڵیودە.

كیرك دۆگلاسی ئەفسانەی سینەمای ئەمەریكی ئەمساڵ و لەتەمەنی 103   ساڵیدا دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشیی كۆچی دوایی كرد .

رۆژنامەی "میرۆر"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە كیرك دۆگڵاس 61  ملیۆن دۆلاری لەدوای خۆی بەجێهێشتووە، كە بەپێی ئەو وەسییەتەی كردوویەتی هەمووی بۆ كاری خێرخوازی خەرج دەكرێت و كوڕەكەی هیچ بڕێكی لەو پارەیە بەرناكەوێت.

لەناو ئەو دامەزراوانەی بەپێی وەسییەتەكە پارەكەیان بۆ خەرج دەكرێت زانكۆی سان لۆرانس، پەرستگای "ویست ود سیای"، شانۆیی كیرك دۆگلاس لە كۆلڤەر سیتی، نەخۆشخانەی منداڵان لە لۆس ئەنجلۆس.

لە 5 ی شوباتی ئەمساڵ مایكڵ دۆگڵاس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە "ئینستاگرام" رایگەیاند، باوكی كۆچی دوایی كردووە .

دۆگڵاس لەژیانی سینەماییدا، كە 70 ساڵی خایاندووە بەشداری لە زیاتر لە 90 فلیمی سینەماییدا كردووە و فلیمەكانی وەك "سپارتاكۆس" و "زا ڤایكینگز" كردوونییەتە یەكێكە لە گەورەترین ئەستێرەكانی سینەما لە پەنجاكان و شەستەكانی سەدەی رابردوو.

جگە لەوەی رۆڵێكی گرنگی هەبووە لە شكاندنی ئەو بایكۆتەی هۆڵیود، كە لە پەنجاكانی سەدەی رابردوو بەهۆی گومانی پەیوەندیان بە جوڵانەوە شیوعییەكانی جیهانەوە لەسەر هەندێ لە ئەكتەر و دەرهێنەر و سیناریستەكانی دانابوو، لەو باریەوە دۆگڵاس دەڵێت: ئەو كارەی لەهەموو لەهەموو فلیمەكانی زیاتر جێگای شانازییە بۆ ئەو.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی