شارپرێس:
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر سوننه و كورد كه هێشتا ئاماده‌نین به‌شداریی له حكومه‌تی نوێی عێراق بكه‌ن.
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له‌په‌یامێكی نوێیدا ڕایگه‌یاند، "كه‌سه گه‌نده‌ڵه‌كانی شیعه نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی شیعه ناكه‌ن، هه‌روه‌ها كه‌سه گه‌نده‌ڵه‌كانی سوننه‌كانیش نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی سوننه ناكه‌ن، وه‌كچۆن گه‌نده‌ڵه‌كانی كورد نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی كورد ناكه‌ن".
وتیشی:"پێكهاته‌كانی عێراق به‌شیعه و كورد و سوننه‌وه بران، سیاسه‌تمه‌داران به‌گه‌نده‌ڵی، تیرۆر، سته‌م و پشك پشكێنه ناتوانن ناكۆكی له‌نێوان ئه‌و پێكهاتانه‌دا دروستبكه‌ن".
بڕیاره سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه له په‌رله‌مانی عێراق متمانه به كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بدرێت، تا ئێستا كورد، سوننه و به‌شێك له شیعه‌كان له‌میكانیزمی دیاریكردنی كاندیده‌كانی كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی ناڕازین.
ڕ . ج