گۆڕان ئەو پۆستە وەزارییە وەردەگرێت كە بۆ پشكی كورد زیاد دەكرێت

کوردستان

26/02/2020‌ 3537 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بزووتنەوەی گۆڕان ئەو پۆستە وەزارییە وەردەگرێت، كە بڕیارە لەكابینەی محەمەد تۆفیق عەلاوی راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەت بۆ كورد زیاد بكرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، لەكۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئەوە رێككەوتن كراوە، كە لەكابینەی نوێی حكومەتی عێراق پۆستێكی وەزاری بدرێت بەبزووتنەوەی گۆڕان.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەو پۆستە وەزارییە دەدرێت بەبزووتنەوەی گۆڕان، كە بۆ پشكی كورد لەكابینەكە زیاد دەكرێت، ئەویش پۆستی وەزارەتی دەوڵەتە بۆ كاروباری هەرێمی كوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەگفتوگۆ لەگەڵ لایەنە كوردییەكان عەلاوی ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئەوەی پۆستێكی وەزاری بۆ پشكی كورد زیاد بكرێت.

جگە لەو پۆستە وەزارییە، پۆستی وەزارەتی دارایی‌و بازرگانی‌و داد بۆ كورد دانراوە، كە ئەوەی یەكەم‌و دووەم بۆ پارتی دیموكرات دەبێت‌و ئەوەی كۆتایش بۆ یەكێتی نیشتمانی.

هـ ـ ح