شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق رایگەیاند، ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له وڵات‌دا باشترین چاره‌سه‌ره بۆ كێشه‌كانى وڵات.
محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق به ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگه‌یاندووه، "هەڵبژاردنی پێوەخته له عێراقدا باشترین چارەسەرە بۆ تێپەڕاندنی کێشەکانی وڵات".
ئه‌مڕۆش محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی رایگه‌یاند، "سبەینێ پێنجشه‌ممه دەنگ بۆ یەکەم کابینە دەدرێت کە كاندیده‌كانی سەربەخۆ و پاکن، هه‌روه‌ها ماف بۆ گەل و شکۆ بۆ عێراق دەگەڕێننەوە".
باسی له‌وه‌شكرد، سبه‌ینێ پێکەوە بە گەل و نوێنەر و بەربژێران و هێزە سیاسی و نیشتمانییەکانەوە لاپەڕەی پشکپشکێنە تێدەپەڕینین و عێراقێکی ئازادی بەهێز و شکۆمەند دەبینین".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا كورد، سوننه و به‌شێك له شیعه‌كان له‌میكانیزمی دیاریكردنی كاندیده‌كانی كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی ناڕازین، به‌ڵام به‌پێی كارنامه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق و پێداگری عه‌لاوی، سبه‌ی ناوبراو كابینه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
دوێنێش نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "محه‌مه‌د حه‌لبوسی به‌ده‌م بانگهێشتننامه‌یه‌كى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماره‌وه هاتووه له‌دوو شوباتى ئه‌م مانگه بۆ ئاماده‌بوونى نیوه‌ڕۆخوانێك، هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار داوایشى كردبوو رێوڕه‌سمه‌كانى راسپاردنى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى، به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى به‌ڕێوه‌بچێت به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆچوونى حه‌لبوسى ئه‌وه بووه كه ڕێوڕه‌سمى راسپاردنه‌كه له‌ئه‌ركى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نییه، له دواى ئه‌وه‌ش ماڵه‌كه‌ى جێهێشتووه و له‌كاتى ده‌رچوونى چاوى كه‌وتووه به سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو له ده‌روازه‌كه وسڵاویان له‌یه‌كتر كردووه.