توركیا كوشتنی 56 سەربازی سوری رادەگەیەنێت

جیهان

29/02/2020‌ 915 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای توركیا لەسوریا ٥٦ سەربازی رژێمی سوریای لەئیدلیب كوشت.

وەزارەتی بەرگری توركیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەكەو بەگوێرەی زانیارییەكان، كە لە چەند سەرچاوەیەكی جیاواز لە ناوچەكەدا بەدەستكەوتوون، ھەشت تانك، چوار ئۆتۆمبیلی زرێپۆش، پێنج تۆپھاوێژ، دوو مووشەكھاوێژ تێكشكێنراون و ٥٦ سەربازی رژێمی سووریا لە چالاكی خراون.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی پێنج شەممە سوپای سوریا لەئیدلیب هێرشی كردە سەر سوپای توركیاو زیاتر لە سی سەربازی توركیای كوشت‌و چەندین سەربازی تریشی برینداركرد.

بەو هێرشەی سوریاو وەڵامدانەوەی توركیا دۆخی ئیدلیب زیاتر خراپ بووەو ئەگەری پێكدادانی قورستر لەنێوان هەردوو سوپا دەكرێت.

هـ ـ ح