شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەستی بەگفتوگۆ لەگەڵ یانەكەی كردووە.
گرێبەستی بەرشەلۆنەو یانەی لیۆنێل میسی تا ساڵی 2021 بەردەوام دەبێتو یانە كەتەلۆنییەكە خواستی هەیە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
پێگەی "le10sport" بڵاویكردەوە، كە میسی چەند مەرجێكی هەیە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیو دەیەوێت لەگفتوگۆكان مەرجەكانی بخاتەڕوو.
پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە یەكێك لەمەرجەكانی میسی گەڕاندنەوەی نیمار داسیلڤای بەرازیلیو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان، كە ساڵی 2017 ریزی یانە كەتەلۆنییەكەی جێهێشت.
ئەمە لەكاتێكدایە، یانەی پاریس سان جێرمان بە بەهای 150 ملیۆن یۆرۆ دەرگای رۆشتنی بەرووی نیمار داسیلڤا كردەوە.
هـ ـ ح