بەرشەلۆنە پێشنیازی دواخستنی یۆرۆو كۆبا ئەمریكا دەكات

وەرزش

17/03/2020‌ 204 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێشنیازی دواخستنی یارییەكانی یۆرۆو كۆبا ئەمریكا دەكات، بۆ ئەوەی یارییەكانی خولە ناوخۆییەكان‌و خولەكانی ئەوروپا تەواو بكرێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردەوە، كە جۆسیب ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی بەرشەلۆنە لەكۆبوونەوەی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپاو سەرۆكی یانەكان ئەو پێشنیازە دەخاتەڕوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپاو سەرۆكی یانەكەیان كۆبوونەوەیەك بكەن‌و بڕیار لەبارەی خولە ناوخۆییەكان ‌و خولەكانی ئەوروپا بدەن.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، یانەی بەرشەلۆنە دواخستنی یۆرۆی 2020و كۆبا ئەمریكای 2020 بە باشترین چارەسەر دادەنرێت، بۆ ئەو قەیرانەی خولەكانی تێكەوتووە.

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوەو مەترسییەكانی خولە ناوخۆیی‌و ئەوروپییەكان راگیراون‌و ئەگەری هەڵوەشانەوەی هەندێك خولیش هەیە، ئەگەر دۆخەكە بەردەوام بێت.

هـ ـ ح