كوشندەترین نەخۆشییەكان لە مێژوودا.. یەكێكیان نیوەی دانیشتووانی زەوی لەناوبردووە

لە میدیاکانەوە

22/03/2020‌ 1536 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا ، ئێستا بەشی هەرە زۆری دانیشتووانی زەوی لە ترس و دڵەڕاوكیدا دەژین، لەگەڵ ئەوەی ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە لەدەوروبەری لەسەدا یەكی تووشبوواندایە، بەڵام بەلەبەرچاوگرتنی نەبوونی هیچ دەرمانێكی دیاریكراو بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكە وایكردووە ترس لە ڤایرۆسەكە زۆر گەورە بێت .

ڤایرۆسی كۆرۆنا لەدوای هەریەك لە ڤایرۆسی MERS، كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٨٥٠ كەس، ڤایرۆسی سارس، كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٨٠٠ كەس، تا ئێستا سێیەم سەلامەتترین ڤایرۆسە لەڕووی ژمارەی گیان لەدەستدانەوە.

بەدرێژایی مێژوو جیهان چەندین دەرد و نەخۆشی بەخۆوە بینیوە، كە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ملیۆنان كەس لە دیارترینیان ئەمەنەبوون :
 
مەرگی ڕەش یاخود تاعونی بوبۆنیك 
ئەو تاعونە لەنێوان ساڵەكانی ١٣٤٧ و ١٣٥١ بڵاوبووەوە، كە بوو بەهۆی مردنی لەسەدا ٣٠ بۆ لەسەدا ٥٠ ی دانیشتووانی ئەوروپا و نزیكەی ٢٠٠ ملیۆن كەس لەسەرناسەری جیهاندا.

گومان دەكرێت چین سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی تاعوونەكە بووبێت.

سورێژە 
نەخۆسی سورێژە لەماوەی سەدەی نۆزدەدا بووە هۆی گیانلەدەستانی نزیكەی ٥٦ ملیۆن كەس لەسەرانسەری جیهاندا، هەروەك لەسەدا ٩٠ی دانیشتووانە ڕەسەنەكەی هەردوو ئەمەریكای لەبەین برد.

لەسەدەی نۆزدەدا ساڵانە لە ئەوروپا ٤٠٠ هەزار كەس بەهۆی سورێژەوە مردوون، ڕێژەی مردنی ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشییەكە بوون گەیشتووەتە لەسەدا ٣٠ تووشبووان.

ئەنفلۆنزای ئیسپانی (1918-1919):
ڤایرۆسەكە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٥٠ ملیۆن كەس لەسەرانسەری جیهاندا، هەروەك نزیكەی ٥٠٠ هەزار كەس تووشی نەخۆشییەكە بوون.

تاعوونی جوستنیان :
ئەم نەخۆشییە لەسەدەی شەشەمی زاینی نزیكەی ٣٠ بۆ ٥٠ ملیۆن كەسی لەناو برد، واتا نیوەی دانیشتووانی ئەوكاتی زەوی.

ڤایرۆسەكە لە ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتیدا بڵاوبووەوە بەتایبەتی لە قوستەنتینەی پایتەخت، هەروەك لەناو ئیمپراتۆرییەتی ساسانی و هەموو شارە كەناراوییەكانی دەریای سپی ناوەڕاستدا بڵاوبووەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی كەشتییەكان ئەو جرجانەیان دەگواستەوە، كە پاشماوەی كەسە تووشبووەكانیان هەڵگرتبوو.

نەخۆشیی سێیەم 
جۆرێكی نوێی نەخۆشی تاعوون بوو لەساڵی ١٨٥٥ لە هەرێمی یونانی چین سەریهەڵدا، كە دواتر لە وڵاتانی تری جیهاندا بڵاوبووەوە و تەنیا لە چین و هیندستان ١٢ ملیۆن كەسی كوشت.

بەگوێرەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی نەخۆشییەكە تا ساڵی ١٩٥٩ بەردەوام بووە، كە ئەوكات ساڵانە تێكرای مردن بۆ ٢٠٠ كەس دابەزی.

ئایدز 
یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ئایدز لەساڵی ١٩٨١ ئاشكرابوو، كە تا ئێستا خەڵك لەسەرانسەری جیهاندا تووشی ڤایرۆسەكە دەبێت، بەپێی داتاكان تائێستا ٢٥ بۆ ٣٥ ملیۆن كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەنفلۆنزای ئاسیایی 
ئەم جۆرە ئەنفلۆنزایە ساڵی ١٩٥٦ لە وڵاتی چین سەریهەڵدا، ڤایرۆسەكە هۆكار بوو بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی H2N2 ، كە دواتر و لەساڵی ١٩٥٧ بۆ وڵاتی سەنگافوورە گوازرایەوە .

بەتێكرایی نزیكەی ملیۆنێك كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستدا . 

كۆلێرا 
ئەم نەخۆشییە لە وڵاتی هیندستان سەریهەڵدا و دواتر بەهەموو ناوچەكەدا بڵاوبووەوە ، لەنێوان ساڵانی ١٨١٧ بۆ ١٩٢٣ بووە هۆی گیان لەدەستدانی ملیۆنێك كەس.

بەلای ڕێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە كۆلێرا، كە ساڵانە تووشی ملیۆنێك بۆ چوار ملیۆن كەس دەبێت وەك نەخۆشییەكەی لەبیرچووە وە هەژمار دەكرێت.

لەنێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٠ لە وڵاتی یەمەن سەریهەڵداوەتەوە، كە بەهۆیەوە نزیكەی سێ هەزار منداڵ گیانیان لەدەستداوە .

ئەنفلۆنزای بەراز 
ئەم نەخۆشییە لەساڵی ٢٠٠٩ لە ئەمەریكا و مەكسیك سەریهەڵدا، دواتر بۆ زۆرینەی وڵاتانی جیهان گوازرایەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٨٥٠٠ كەس، لەساڵی ٢٠١٠ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی باری لەناكاوی جیهانی بەهۆی پەتاكەوە راگەیاند.

ئیبۆلا 
یەكەمجار ئەم ڤایرۆسە لەساڵی ٢٠١٤ لە گوندێكی بچووكی وڵاتی غینیاوە سەریهەڵدا، دواتر بۆ وڵاتانی دراوسێی و وڵاتانی تری جیهان بڵاوبووەوە .

لەنێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦ دا نەخۆشییەكە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ١١ هەزار كەس لە جیهاندا.