شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان له نوسراوێكدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان به‌رده‌وام له ئاماده‌باشیدا ده‌مێننه‌وه و تا ئه‌وكاته‌ی جارێكی دیكه دۆخی ئێستا كۆتایی دێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، دوای تێپەڕبوونی ئەم بارودۆخە ئەو ماوەیەی کە هێزەکان لە ئەرکدا بوون بە مۆڵەت بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌مڕۆ 25-3-2020 دەرچووە و واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ره‌و تیایدا هاتووە، لە رۆژی دەرچوونی راگەیه‌ندراوەکەوە بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت.