دزە بەتایبەتمەندییەكانی مۆبایلی OnePlus دەكرێت

هەمەڕەنگ

29/03/2020‌ 159 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فرۆشیاری بەناوبانگ Ishan Agarwal دزەی بە نوێترین تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی OnePlus كرد، كە بەم نزیكانە دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

مۆبایلەكەی OnePlus لەجۆری OnePlus 8 وOnePlus 8 Pro دەبن، كە پرۆسێسەریQualcomm Snapdragon 865 لەسەرەو رامەكانیشان 8/12 گێگابایت دەبن.

میمۆری ناوەكیشی لەجۆری UFS 3.0 128/256 گێگابایت دەبێت ، توانای كامێرای پێشەوەشی 16 میگاپێكسڵ.

شاشەی جۆری OnePlus 8 قەبارەكەی 6.55 بۆسەو Full HD، هەروەها شاشەی OnePlus 8 Pro قەبارەكەی 6.7 بۆسەو دەبێت بەكوالییەتی QHD+.

هەروەها باتری یەكەمیان 4300 میلی ئەمپێر دەبێت‌و ئەوەی دووەمیش 4510 میلی ئەمپێرەو بەخێرایی 30 وات شەحن دەكرێتەوە.

هـ ـ ح