زورفی هەڵویستی خۆی لەبارەی ململانێی نێوان ئێران و ئەمەریکا ئاشکرا دەکات

عیراق

29/03/2020‌ 612 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عەدنان زورفی سەرۆک وەزیری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت لە تویتێکدا رایگەیاند، کە زیادبوونی گرژییە جیۆسیاسییەکان لەناوچەکەدا بەتایبەتی ململانێکانی نێوان ئێران و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی سیاسی و ئەبووری ئەمنی عێراق دەبێت .

ئاماژەى بەوەشکردوە، لەبەر ئەوە ئەوان رۆڵێکی جیدیی دەبینن لە کەمکردنەوەی راددەی توندی ئەو ململانێیە و دوورخستنەوەی عێراق و ناوچەکە لە لێکەوتە ترسناکەکانی.

پێشترو ئەمرۆ یەکشەممە زورفی لە تویتێکى تریدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کردبوو یارمەتی ئێران بدەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە هەندێ کەس ئەوەیان بە جۆرێک لە خۆشیرینکردن لەلای ئێرانییەکان لێکدابۆوە بەوپێیەی ئێران ڤیتۆی لەسەر راسپاردنی ناوبراو هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران .

زورفی  باسى لەوەکردبوو کە پێویستە لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە هەڵگرتن یان سووککردنی گەمارۆکان و دەستەبەرکردنی داو دەرمانی پێویست یارمەتی ئێران بدەن ، لەبەر ئەوەی لێکەوتەی تەندرووستی و ئەمنی لەسەر عێراق دەبێت بەوپێیەی ئێران لەهەموو دراوسێکانی تر زیاتر سنووری بە عێراقەوەیە و تێکەڵاویان لەگەڵ یەکتر هەیە .

وەرگێڕان : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی