راوێژکارێکى پێشووى ئەردۆغان لە ئایینى ئیسلام هەڵگەڕایەوە

جیهان

30/03/2020‌ 2215 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس..
ئەتیجان بایار، راوێژکارى پێشووى سەرۆکى تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند لە ئایینى ئیسلام هەڵگەڕاوەتەوەو بڕواى بە ربوبیەت هێناوە.

بایار لە تویتێکدا لەئەژمارى تایبەتى خۆى لە تویتەر دەڵێت: لێرەدا رایدەگەیەنم دەستبەردارى ئایین دەبم و بڕوا بە ربوبیەت دەهێنم، لە دۆخى هەبوونى هەر هەڵوێستێکدا (ئەوانەى بەدواداچون دەکەن) دەربارەى ئەمە، دەمەوێ گوێ بیستى بن.
بایار کە ئێستا لە بوارى رۆژنامەوانیدا کار دەکات، پێش ئەوە راوێژکارێکى ستراتیژى هەڵمەتەکانى هەڵبژاردنى ئەردۆغان بوە.

جێگاى ئاماژەیە، ربوبیەت مەزهەبێکى فیکریە بڕواى بە هەبوونى خودایەکى مەزن هەیە کە گەردونى دروست کردوە؛ ئەم راستیەش دەکرێ پێى بگەى بەبەکارهێنانى عەقڵ و چاودێرى کردنى جیهانى سروشتى بە تەنها، بەبێ ئەوەى پێویستت بە هیچ ئاینێک هەبێت
RT.Arabic
حلمى رەسول رەزا