شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ، كە لەبەشی تایبەت بە خۆراكی زانكۆی پەنسلڤانیا ئەنجامدراوە، دەریخستووە پاقلەمەنییەكان دەتوانن ببن بە جێگرەوەی گۆشت.
ماڵپەڕی MedicalXpress بڵاویكردووەتەوە، كە نیسك و نۆك و بەزالیا دەتوانن ببن بەجێگرەوەی گۆشت، چونكە هێندەی گۆشت مادەی ئاسن و پرۆتینیان تێدایە.
هەروەها پاقلەمەنییەكان لە نەخۆشییەكانی دڵ دەمانپارێزن و پارێزگاری لەجێگری كۆلستڕۆڵی ناو خوێن بكەن و ناهێڵێت بەرز و نزمی بكات.
لەو بارەوە پرۆفیسۆر كریسی ئیتیرتۆن دەڵێت: نۆك بكەنە ناو زەڵاتەكانتانەوە، هەروەها پاقلەمەنییەكان لەبری پەتاتە، برنج و گۆشت بەكاربهێنن.
هەروەها دەكرێت پاقلەمەنییەكان بە شێوەی جیاواز كارلێك لەگەڵ جەستەی مرۆڤدا بكەن، بۆ ئەوەی هیچ كێشەیەك لەڕیخۆڵەكانتاندا دروست نەبێت، پێویستە خواردنە پاقلەمەنییەكان زۆر بكوڵێنن.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ