ئایا ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پلەی گەرمی چەندا دەمرێت؟

تەندروستی

31/03/2020‌ 2083 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانا چینییەكان لە زانكۆی هۆنگ كۆنگ ڕایانگەیاند، ئایا سوڕی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەندێكی پێ دەچێت و دەتوانێت لە پلەی گەرمی چەندا بژی؟ دواتر ئەنجامەكانیان لە medRxiv ی تایبەت بە زانستی پزیشكی بڵاوكردەوە.

زانا چینییەكانووتیان: ڤایرۆسی كۆرۆنا دەتوانێت هاتا پلەی گەرمی 40 پلە چالاك بێت و هاتا 14 ڕۆژیش دەتوانێت لە جەستەی مرۆڤدا بەچالاكیی بمێنێتەوە.

هەروەها باسیان لەوەش كرد، ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID19  لە پلەی گەرمی 70 پلەی سەدیدا لەماوەی پێنج خولەكدا لەناو دەچێت.

زاناكان ئاماژەیان بەوەش كردووە ڤایرۆسەكە دەتوانێت بۆ ماوەی 3 كاتژمێر لەسەر گەڵا و دوو ڕۆژ لەسەر جل و بەرگ و دار و چوار ڕۆژ لەسەر شوشە و حەوت ڕۆژ لەسەر پلاستیك بمێنێتەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ