رێژەی مردن.. باش و خراپی سیستمی تەندروستی وڵاتان دەرەخات

جیهان

31/03/2020‌ 520 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
رێژەی مردنی چەند وڵاتێك، كە كۆرۆنا ڤایرۆسی زۆر تێدا بڵاوبووەتەوە جگە لە عێراق، كە وەك سمپلێكی دەگمەن وەرگیراوە.

لەنێو ئەو وڵاتانەدا ئەڵمانیا كەمترین رێژەی مردنی هەیە تا رۆژی 31 ئازاری 2020، بەمەدا دەركەوێت ئەڵمانیا بەهێزترین سیستمی تەندروستی هەیە لەئەوروپا و لە جیهاندا، لەدوای ئەو كەنەدا، توركیا، كۆریای باشوور، ئەمریكا، دێت كە نەگەیشتووەتە ٢٪.

خراپترین دۆخیش لە ئیتالیا و ئیسپانیایە، بەدوای ئەو دوو وڵاتەشدا (هۆڵەندا، عێراق، فەرەنسا، ئێران، بەریتانیا) دێت.

پاشانیش هەریەك لە (بەلجیكا و چین) 4%ی مردنیان هەیە و بەدوای ئەواندا (سوید و سویسراو پۆرتوگال) لەو وڵاتانەیە، كە رێژەكە 2%یە. 

ئەمەش رێژەییە كاتێك بەتەواوی دەرەكەوێت، كە كۆرۆنا ڤایرۆس بەتەواوی كۆنترڵكرێت، بەڵام هەندێك جار رێژەكە گۆڕانێكی گەورەی تێدا روونادا بۆ نمونە ئیتالیا هەر لەسەرەتاوە 10% رێژەی مردن و چین –یش هەر بەو رێژەیە هاتووە.

ئەمەش لیستەكەیە، كە رۆژنامەی هێل تا رۆژی 30 ئازار بڵاویكردەوە:
ئەمریكا: 1.92%
ئیتالیا: 11.41%
ئیسپانیا: 8.77%
چین: 4.04%
ئەلمانیا: 0.96%
فەرەنسا: 6.78%
ئێران: 6.64%
بەریتانیا: 6.36%
سویسرا: 2.25%
بەلجیكا: 4.31%
هۆڵەندا: 7.35%
توركیا: 1.59%
كۆریای باشور: 1.67%
سوید: 3.61%
بەرازیل: 3.52%
كەنەدا: 1.24%
پورتگال: 2.18%
عیراق: 7.25%