لەتوركیا 46 كەسی دیكە بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

جیهان

31/03/2020‌ 506 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەزارەتی تەندروستی تورکیا رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو  46 كەسی دیكە بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و هەروەها دووهەزار و 704 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسەكە بووە. 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی توركیا،  بەتۆماركردنی   دووهەزار و 704 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو كۆی توشبووان گەیشتووەتە 13 هەزار و 341  حاڵەت. 

هەروەها هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ ٤٦ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو کۆی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ٢١٤ کەس.