دۆخی دارایی بەرشەلۆنە خراپە

وەرزش

04/04/2020‌ 145 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆسیب ماریا بارتومیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە دانی بەوەدانا، كە دۆخی یانەكەیان خراپەو دەبێت چارەسەرێك بدۆزنەوە.

بارتومیۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە ئێستا زیانێكی زۆری دارایی دەكەن، بەهۆی ئەوەی سەرجەم چالاكییەكانیان راگیراوە.

یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم چالاكییەكانی راگرتووە، بەوەش رۆژانە چەندین ملیۆن دۆلار زیان دەكات.

یانەی بەرشەلۆنە بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی 70%ی موچەی یاریزانەكانی كەمكردووەتەوەو رەنگە رێكاری تریش بگرێتە بەر.

هـ ـ ح