شارپرێس:
سەر کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر پهیامێك ئاڕاستهی هاوڵاتیانى کوردستان دهكات و سوپاسی کارمەندانی تەندروستیی و هێزە ئەمنییەکان و هەموو ئەوانە دەکات کە کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کورستان.
ستیڤ فەیگن، سەر کونسوڵى کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر له پهیامێكدا دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە کردووە کە کار بۆ بەرەنگاربوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
فەیگن باسی لهوهشكردووه، سوپاسی کارمەندە تەندروستییەکان وتیمەکانی ئاسایش وخۆبەخشەکان و رێکخراوەکان کردوە کە کاردەکەن بۆ بەرەنگابوونەوەی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان.
سەر کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە کۆتایی پۆستەکەیدا لەگەڵ دانانی هاش تاگ بۆ چەند وشەیەک بە زمانی ئینگلیزی، هاشت تاکی بۆ (لەماڵ_بمێننەوە) بە زمانی کوردی داناوە.
هەروەها سەر کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر داوای پابەندبوون و مانەوەی لە ماڵ کردووە و رایگەیاندووە "لە ماڵ بمێننەوە بۆ ئەوەی پارێزراو بن، پێکەوە ئەم پەتایە تێدەپەرێنین".