شارپرێس:
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت 157 ھاووڵاتیی ھەرێمی كوردستان لە ئوردنەوە گەڕێندرانەوە.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەڕێمی كوردستان، 157 ھاووڵاتیی ھەرێمی كوردستان كە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، لە عەممانی پایتەختی ئوردن گیریان خواردبوو، بۆ ھەرێمی كوردستان گەڕێندرانەوە.
باسی لهوهشكرد، پڕۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو ھاووڵاتیانە بە ھەماھەنگیی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوو.
ئهوهشی خستهڕو، ئەو 157 ھاوڵاتییە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە گەشتێكی راستەوخۆ گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و لەبەر رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی ١٤ رۆژ كەرەنتین دەكرێن.