شارپرێس:
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس ئامانجی سه‌ردانی شانده‌كه بۆ دوو بابه‌تی هه‌ستیاره.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وت و فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس ئامانجی سه‌ره‌كی له‌سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێم پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه دوای ڕیككه‌وتنه‌كه‌ی ئۆپیك كه عێراق به‌شێكه له ڕێككه‌وتنه‌كه، بۆیه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه كه‌مبكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس باسی له‌وه‌كرد، هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بووه به‌غدا فشاربكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم كه‌وتوه‌ته دۆخێكی ته‌واو خراپه‌وه، له‌لایه‌ك به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، له‌لایه‌كی دیكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق سوره له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، هاوكات به‌وهۆیه‌وه هه‌رێم ده‌كه‌وێته به‌رده‌م كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی ئێستا بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
شانده‌كه‌ی هه‌رێم پێكهاتووه له ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و خالید شوانی، وەزیری ھەرێم.
ڕ . ج