شارپرێس:
ژوری پارێزەرانی سەدە ڕایانگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان و زیندانیانی دیکەی ئیمڕاڵی لە ڕێگای تەلەفونەوە قسەیان لەگەڵ خانەوادەکانیان کردووە.
ژوری پارێزەرانی سەدە ئهمڕۆ دووشهممه له راگهیهندراوێكدا ڕایانگەیاند: "هەریەک لە عەبدوڵا ئۆجەلان، عومەر هایری و هامیلی یڵدرم و وەیس ئاکتاش، ئەمڕۆ لەڕێگای تەلەفونەوە قسەیان لەگەڵ خانەوادەکانیان کردووە".
دوایین جار کە پارێزەران توانیبوویان سەردانی ئیمراڵی بکەن و دیدار لەگەڵ ئۆجەلاندا ئەنجام بدەن، 7ی ئابی ساڵی 2019 بوو، لەدوای بەروارەوە لایەنی پەیوەندیداری دەوڵەتی تورک وەڵامی داواکارییەکەیان نەداوەتەوە.