نێچیرڤان بارزانی: دۆخی ئێستا كاریگەریی خراپی لەسەر ڕەوشی كرێكاران و ڕەنجدەران هه‌یه‌

کوردستان

01/05/2020‌ 351 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌ رۆژی كرێكاراندا رایگه‌یاند، كرێكارانی كوردستان بازووی ماندوونەناس و كاران و ڕۆڵێكی دیارى بنیادنەرانە لە ئاوەدانكردنەوەی وڵاتدا ده‌گێڕن كه‌ هەمیشە بەرچاو و جێی ڕێز و پێزانینە. لەم یادە پیرۆزەدا، ته‌واوى پشتیوانیی خۆمان بۆ ماف و داوا یاسایی و سەندیكایییە ڕەواكانیان، دووپات دەكەینەوە. 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه‌: كرێكارانی كوردستان بازووی ماندوونەناس و كاران و ڕۆڵێكی دیارى بنیادنەرانە لە ئاوەدانكردنەوەی وڵاتدا ده‌گێڕن كه‌ هەمیشە بەرچاو و جێی ڕێز و پێزانینە. لەم یادە پیرۆزەدا، ته‌واوى پشتیوانیی خۆمان بۆ ماف و داوا یاسایی و سەندیكایییە ڕەواكانیان، گوزەرانی شایستە و هەلومەرجی لەباری كاركردنی كرێكاران و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ ئەو چینە زەحمەتكێشە و تەواوی خەڵكی كوردستان، دووپات دەكەینەوە. 

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "هیوادارین وڵاتەكەمان و جیهان هەرچی زووترە لە قەیران و كێشه‌كانى ده‌رهاویشته‌ى په‌تاى كۆرۆنا دەرباز ببن كە بەداخەوە كاریگەریی خراپی لەسەر ڕەوشی ژیانی هەمووان و بەتایبەتى كرێكاران و ڕەنجدەران دروست كردوە، بەو ئومێدەی ساڵی داهاتوو لە دۆخێكی باشتردا ئەم یادە بكەینەوە". 


په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕۆژى جیهانیى كرێكاران

بە بۆنەی یادی یەكی ئایار، ڕۆژى جیهانیی كرێكارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە كرێكارانی كوردستان و سەندیكا و ڕێكخراوەكانیان، هەروەها پیرۆزبایی لە تێكڕای كرێكارانی عێراق و جیهان به‌گشتى دەكەم. 

كرێكارانی كوردستان بازووی ماندوونەناس و كاران و ڕۆڵێكی دیارى بنیادنەرانە لە ئاوەدانكردنەوەی وڵاتدا ده‌گێڕن كه‌ هەمیشە بەرچاو و جێی ڕێز و پێزانینە. لەم یادە پیرۆزەدا، ته‌واوى پشتیوانیی خۆمان بۆ ماف و داوا یاسایی و سەندیكایییە ڕەواكانیان، گوزەرانی شایستە و هەلومەرجی لەباری كاركردنی كرێكاران و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ ئەو چینە زەحمەتكێشە و تەواوی خەڵكی كوردستان، دووپات دەكەینەوە. 

هیوادارین وڵاتەكەمان و جیهان هەرچی زووترە لە قەیران و كێشه‌كانى ده‌رهاویشته‌ى په‌تاى كۆرۆنا دەرباز ببن كە بەداخەوە كاریگەریی خراپی لەسەر ڕەوشی ژیانی هەمووان و بەتایبەتى كرێكاران و ڕەنجدەران دروست كردوە، بەو ئومێدەی ساڵی داهاتوو لە دۆخێكی باشتردا ئەم یادە بكەینەوە. 

ڕۆژى جیهانیى كرێكاران له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
1/5/2020