كۆمیتەیەکى یەکێتى لەسنورى پشدەر کۆبوونەوە بە هێزەکانى پاسەوانى سنورى عێراق دەکات

کوردستان

11/05/2020‌ 1228 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتارێكی عێراق كۆبونەوەیەكی بەرپرسانی یەكێتی لەگەڵ هیزەكانی پاسەوانی سنور بە دەستوەردان ناودەبات و داوای رونكردنەوەی لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەكات.

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاندوە، كۆكردنەوەی هێزەكانی پاسەوانی سنور لەلایەن كۆمیتەی پیشدەری یەكێتیەوە دەستوەردانێكی راستەوخۆیە لەكاروباری ئەو هێزانە كە بەشێكن لە هێزە فیدراڵیەكانی عێراق.

ئەو پەرلەمانتارەکەى گۆڕان ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ئەو كۆبونەوە حزبیانە جیا لەوەی دیمەنێكی ئێجگار ناشرینی دەستوەردانی حزبن لەكاروباری دەوڵەت، لە هەمانكاتدا پێچەوانەی ئەو هەموو ئیدیعایانەیە كە ئەو حزبە دەیكات بۆ جیاكرتنەوەی حزب لە حكومەت.

هۆشیار عەبدوڵا وێنەیەكی ئەو كۆبونەوە حزبیەی ئاراستەی عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق كردووەو دەڵێت ئەمە رێگە پێدراوە؟ ئومێد دەكەین رونكردنەوەتان هەبێت.