شارپرێس:
سه‌رمایه‌داره قه‌رزاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌نین قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه به‌حكومه‌ت، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌ت داوای قه‌رز له ژماره‌یه‌ك سه‌رمایه‌دار ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك سه‌رمایه‌دار پاره‌یان به‌قه‌رز داوه‌ته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ڕه‌وانه كرد، قه‌رزی سه‌رمایه‌داره‌كان بدرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس وتیشی، قه‌رزی سه‌رمایه‌داره‌كان پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه خێراتر كردووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌و قه‌رزه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داویه‌تییه سه‌رمایه‌داره‌كان 820 ملیار دیناره، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌سه‌رمایه‌داره‌كان پڕۆژه‌كانیان یاخود خۆیان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم هه‌یه، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت قه‌رزه‌كانیان لێوه‌ربگرێته‌وه.
ڕ . ج