ئەمریكا لە دۆخێكی تۆقاندایە.. روسەكان درەندەیەكی دەریایی دروست دەكەن

مەلەفی تایبەت

20/05/2020‌ 2698 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "كۆمسۆمولسكایا پراڤدا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی كەشتییە فرۆكەیەكی نوێی روسیا بۆ هێزە دەریاییەكان.

بەپێی راپۆرتەكە، پێویستە ماف بە هەواڵگری سەربازی ئەمریكا بدرێت، بەوەی بە وردی چاودێری هەر ئامێرێك بكات، كە بەشی پیشەسازی بەرگری روسیا دروستی دەكات. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، لە ژمارەیەكی نوێی وەرزیی ئەمریكیدا We Are the Mighty، بەبێ دوو دڵی بە جیهانیان راگەیاندووە، كە دیزاینەرە روسەكان گوێزەرەوەیەكی ئەی -٠٥٠ ئاسمانی- دەریایی نوێ پەرە پێدەدەن، كە لە كرۆكدا كەشتیەكی فرۆكەیەو لە هەودا دەفڕێ.

بەڵام بە راستیدا، لە پێناو بەدەست خستنی ئەم زنیاریانەدا، هەواڵگری ئەمریكا یان پەنتاگۆن پێویستیان بەوە نەبووە سیخوڕەكانیان بنێرن بۆ روسیا، بەوەی بەرێوەبەری دیزاینی ناوەندی بۆ كەشتی، ماوەیەكی دورودرێژە رایگەیاندوە كەستی رزگاركردنی قورس بۆ دۆخی لەناكاو پەرە پێدەدا. 

دوای ئەوە وەزیری پیشەسازی و بازرگانی روسی (دینیس مانتوروف) روونیكردەوە ئەم كەشتییە ئاسمانییە بە چەكی رۆكێتی ئامادەكراوە، پاشان دەچێتە خزمەتی سەربازیەوە (بەشێوەیەكی وردتریش خزمەتی دەریایی).

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمریكییەكان، پێوستە كەشتییە ئاسمانییەكە بەناوی "چایكا" لە ئەمساڵدا ئامادەیی فڕین بێت (بەڵام دەربارەی كاتە دیاریكراوەكەی بێ دەنگ دەبین).

دیارە كەشتییە ئاسمانییەكە، بە نوێترین كەرەستەی ئاوێتەكراو دروست كراوە و تەنیا لەسەر ئاو جوڵە ناكات، بەڵكو لەسەر كەناری لمی و بەستەڵەك و دەشتدا بە خێرایی ٤٥٠-٥٠٠ كلم لە كاتژمێرێكدا بەهۆی باڵە بەهێزەكانیەوە دەڕوات. 

جەنراڵەكانی روسیا بە راستی كاری ئەم كەشتییەیان دیاریكردووە، بەوەی بەهۆی توانای فڕینیەوە لە بەرزاییەكی كەمدا لەسەر رووی ئاو، بۆ رادارەكانی دوژمن دەرناكەوێت. 

لە هەمان كاتدا دەتوانێت بە شێوەیەكی نادیار بچێتە كەناری كەشتیەكانی دوژمن، جگە لەمەش، دەتوانێت هێزێكی تەواوی ١٠٠ كەسی هەڵبگرێت (پەرەشوتەوانەكان) و سوودی ئیجگار زۆرە لە پرۆسەی دەریایی و كەناریدا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا