ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی پیربوون

تەندروستی

21/05/2020‌ 654 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی زانكۆی ناڤاری ئیسپانی ئاشكرایانكرد، ئەو خواردنانەی ڕێژەیەكی زۆر دەستی پیشەسازییان تێدایە، پرۆسەی پیربوونی خانەكان خێرا دەكەن.

ڕۆژنامەی La Vanguardia بڵاویكردووەتەوە، ئەو خواردنانەی پیشەسازین، یان بەشێكی ناسروشتییان تێدایە بریتین لە هەویركاری، خواردنەوە گازییەكان، جۆرەكانی شیرینی، گەنمەشانی بە شەكرەوە، گۆشتە دەستكردەكان، ئەو خواردنانەی ڕێژەیەكی زۆر مادەی كیمیایی و كالۆری و شەكر و چەوری و خوێیان تێدایە و ئەو خواردنانەی ڤایتامین و ئاسنیان كەمە.

توێژەران ئاماژە بەوە دەكەن، بەكارهێنانی ئەم جۆرە خواردنانە، درێژی تیلۆمیرات كەم دەكەنەوە، كە بەشێكە لە كرۆمۆسۆمەكان و ئەم بەشە پرۆسەی بەرەوپێشچوونی تەمەن خاو دەكەنەوە، بەڵام خواردن و خواردنەوە پیشەسازییەكان وا دەكەن ئەم پرۆسەیە خێرا ببێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ