5 کەسى تر لە پاررێزگاى هەولێر تووشى کۆرۆنا بوون

کوردستان

21/05/2020‌ 683 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى تەندروستى رایگەیاند، پینج هاوڵاتی دیکە لە هەولێر تووشى کۆرۆنا بوون و هەر ئەمڕۆ ٥ کەسى تر لە سلێمانى تووشبون.

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، پیاوێکێ تەمەن ٨٥ ساڵ و دوو کوڕی گەنج تەمەن ١٦ و ١٢ ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن ١٩ ساڵ و کچێکی گەنجی تەمەن ١٣ هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی کۆمەڵگەی شاوەیسن لە شاری هەولێر.

وەزارەتی تەندروستی
٢١  ئایار ٢٠٢٠