شارپرێس:
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکی ئاشکرای کردووە کە لەڕێگای
گرتنەبەری چەند هەنگاوێکەوە دەکرێت خۆ لە نەخۆشییەکانی میز و میزەڕۆ بپارێزین .
لێکۆڵینەوەکە کە لە پێگەی "هێلس ڤێری وێڵ"دا
بڵاوکراوەتەوە دەڵێت رۆژانە بەگرتنەبەری چەند خوویەکی تەندرووستی سادە دەکریت
جەستە و کۆئەندامی میز و میزەڕۆ لەتووشبوون بە نەخۆشییەکان بپارێزرێت ، لەناویاندا
هەوکردنی درێژخایەنی میزەڕۆ و درووستبوونی بەردی گورچیلەکان .
لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بە چوار ئامۆژگاری پێویست کردووە
بۆ پاراستنی تەندرووستی کۆئەندامی میزەڕۆ ئەوانیش :
1- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی چا
ئەو کافایینەی لەناو چادایە دەبێتە هۆی ئەوەی کۆئەندامی
میز و میزەڕۆ تووشی چەندین نەخۆشیی بکات لە دیارترینیان میزرانەگرتن لەبەر ئەوەی
کافاین یەکێکە لە ماددە میزهێنەرەکان .
2- ئاو خواردنەوە
خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو دەبێتە هۆی پاراستنی
تەندرووستی گشتیی جەستە و پاککردنەوەی لە ژەگرەکان ، هەروەک رۆژانە خواردنەوەی بڕی
هاوسەنگ لە ئاو ٦ بۆ ٨ کوپ دەبێتە هۆی پاراستنی تەندرووستی کۆئەندامی میزەڕۆ .
3-خوێ
بە خوێ دەگوترێت "ژەهری سپی " ئەویش بەهۆی
زۆری ئەو زیانانەی بۆ جەستەی مرۆڤی هەیە ، بەجۆرێک بڕێکی زۆر سۆدیۆمی تێدایە کە وا
لەجەستە دەکات شلەکانی ناو دابنێت و کاریگەری بکاتە سەر تەندرووستی گورچیلەکان و
دواتر دەبێتە هۆی درووستبوونی بەردی گورچیلە .
4- خۆ پاک وخاوێن راگرتن
راگرتنی
پاک و خاوێنی جەستە ڕێگری دەکات لەوەی بەکتریای تووشکەری کۆئەندامی میزو میزەڕۆ
تووشی جەستە ببێت کە هۆکارە بۆ هەوکردنی ڕێرەوی میز .
وەرگێران : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی