مۆبایلێكی پێنج كامێرایی هواوی بە نرخێكی گونجاو

هەمەڕەنگ

23/05/2020‌ 407 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای هواوی جارێكی تر تواناكانی خۆی بۆ بەرهەمهێنانی مۆبایلی ئاست بەرز بە نرخی گەنجاو دووبارەكردەوە، لە هەنگاوی ئەمجارەیدا مۆبایلێكی ئاست بەرزی بەنرخێكی هەرزان بەرهەمهێناوە، كە دەتوانێت كار بە ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم 5G  بكات.

هواوی دەیەوێت لە ڕێگەی مۆبایلی P40 lite 5G كێبڕكێی بەرهەمی مۆبایلی كۆمپانیاكانی تر بكات، مۆبایلە نوێیەكە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و لە بارەی نرخیشەوە زۆر گونجاوە.

یەكێك لە باشترین تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە نوێیەكە بوونی پێنج كامێرای سەرەكییە بە وردیی (64+8+2+2) مێگاپێكسڵ و كامێرای پێشەوەی 16 مێگاپێكسڵە و تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخساری هەیە.

مۆبایلەكە خاوەنی شێوەیەكی جوانە، كە لە پلاستیك و شوشە دروستكراوە، قەبارەی ڕونماكەی 6.5 ئینجە و دژە شكان و ڕوشانە و مۆبایلەكە دەریچەی دوو سیمكارتی هەیە.

پرۆسێسەری Kirin 820 5G بۆ مۆبایلەكە بەكاربراوە و ڕامی مۆبایلەكە 6 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 128 گێگابایتە و دەتوانرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەكییەوە زیاد بكرێت.

توانستی پاتری مۆبایلەكە 4000 میلی ئەمپێرە لە كاتژمێرێكدا و مۆبایلەكە كار بە وەگەڕخەری ئەندرۆیدی 10 دەكات.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ