عێراق دەستگیركردنی "سندوقە رەشەكەی" داعش پشتراستدەكاتەوە

جیهان

25/05/2020‌ 1211 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق دەستگیركردنی چەند ئەندامێكی سەر بەرێكخراوی داعشی راگەیاند، كە لەناویاندا كەسی گرنگی سەر بەو رێكخراوەی تێدایە.

فەرماندەییەكە لەبەیاننامەیەك رایگەیاندووە، كە لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنێك توانیویانە دوو كەسی سەر بەداعش دەستگیر بكەن، كە یەكێكیان عەبدولناسر قەرداشەو بە "سندوقە رەشەكەی" داعش ناسراوە.

هەروەها فەرماندەییەكە رایگەیاندووە، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگیری ئۆپەراسیۆنەكەیان ئەنجامداوە، كە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "شێری جەزیرە" ئەنجامدراوە.

عەبدولناسر قەرداش یەكێكە لەسەركردە دیارەكانی داعش‌و كاندید بووە بۆ جێگرەوەی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی پێشووی رێكخراوی داعش.

هـ ـ ح