شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی ده‌ستنیشانكرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا.
باسی له‌وه‌شكرد: تووشبووه‌كه پیاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵ، دانیشتووی قەزای پێنجوینە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە پشکنینی تاقیگەی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.