شارپرێس:
وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئاشکرای دەکات کە شوێنەکانی گەشتیاری بەرووی هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکرێنەوە.
نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له لاپه‌ری تایبه‌تی خۆی فیسبووك نووسیوویه‌تی، 27ی ئایار، قەدەغەی هاتووچۆی نێوان شارۆچکەکان نامێنێ و دۆخەکە وەک پێش جەژن ئاسای دەبێتەوە و شوێنەکانی گەشتیاری بەرووی هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکرێنەوە.
رۆستى ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە، هاووڵاتییان لە سنووری یەک پارێزگا دەتوانن سەردانی شوێنەکانی گەشتیاری بکەن، ئەگەر بارودۆخی تەندروستی مەترسی زیاتری لێ نه‌كه‌وێته‌وه سەر چاوەڕوان دەکرێ لە ئایندەیەکی نزیک هاتوچۆی گەشتیاری لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش ئاسای بێتەوە.
سەرۆکى دەستەکە داواشى لەسەرجەم شوێنەکان و هاووڵاتییان کردوە کە پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن، چونکە مەترسی کۆرۆنا بەردەوامە.
س.هـ