نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوە تۆمار دەكات

ئابوری

27/05/2020‌ 937 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو نرخەكەی بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 50 سەنت بەرێژەی 1.4% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 35.67 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 52 سەنت بەرێژەی 1.5% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 33.83 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەكێشە بازرگانییەكانی نێوان ئەمریكاو چین هەیە، كە ئەو كێشانە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح