شارپرێس:
سۆران عومه‌ر په‌یامێكی له‌باره‌ی رێكاره‌كانی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێوە لەتەقینەوەی ناڕەزایەتیەکان دەترسن و بە کۆرۆنا دەریدەبڕن، دەتانەوێ بەناوی گەڕانەوەی کۆرۆنا ھێز بڵاوە پێ بکەن.
له نوسینێكدا له فه‌یسبووكی خۆی سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان نووسیوویه‌تی: "حوکمڕانیە موفلیسکراوەکەی ئێوە مەترسیە لەسەر ژیانی خەڵک، ئێوە لەتەقینەوەی ناڕەزایەتیەکان دەترسن و بە کۆرۆنا دەریدەبڕن، دەتانەوێ بەناوی گەڕانەوەی کۆرۆنا ھێز بڵاوە پێ بکەن، خەڵک بکەنەوە ماڵەكانیان نەبادا خۆپیشاندان سەقامگیری پایتەخت تێک بدا".
باسی له‌وه‌شكردووه: "ئەوەی ئێوە پێی دەڵێن سەقامگیری بەرھەمی تۆقاندن و برسیکردنەو دەبێ تێکدرێ".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت: مەترسیەک لەسەر ژیانی خەڵک و ئایندەیان ھەبێ ئێوەو حوکمڕانیە شکست خواردوەکەتانە، برسیکردن و موچەبڕین ژیانی خەڵکی خستۆتە مەترسی!، ئێوە کەی ئاگاتان لەژیانی میلەتە تا لەخەمی مەترسیەکانی سەر ژیانی بن.