شارپرێس:
شه‌ڕی نێوان خه‌ڵكی عه‌فرین و چه‌كدارانی فه‌یله‌قی حه‌مزه‌ی سه‌ر به توركیا، په‌رده‌ی له‌ڕوی نهێنییه‌كی قێزه‌ونی ئه‌و چه‌كدارانه هه‌ڵماڵی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی فیرقه‌ی حه‌مزه له‌یه‌كێك له‌دووكانه‌كانی عه‌فرین ده‌یانه‌وێت شت بكڕن به‌بێ ئه‌وه‌ی پاره بده‌ن، شه‌ڕ و ئاڵۆزی له‌نێوان چه‌كداره‌كان و خاوه‌نی دووكانه‌كه دروستده‌بێت و چه‌كداره‌كان هێرشده‌كه‌نه سه‌ر دوكانه‌كه.
ئه‌و ڕووداوه توڕه‌یی خه‌ڵكی عه‌فرینی به‌دواداهات و به‌وهۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان خه‌ڵك و چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی فیرقه‌ی حه‌مزه دروستبوو، چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتن به‌ڵام له‌یه‌كێك له‌زیندانه نهێنییه‌كانی فیرقه‌ی حه‌مزه پێنج ئافره‌تی كورد دۆزرانه‌وه، كه له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌ی فیرقه‌ی حه‌مزه‌وه ڕفێندرابوون.
خه‌ڵكی عه‌فرین داواده‌كه‌ن سه‌رجه‌م باره‌گاكانی فیرقه‌ی حه‌مزه له عه‌فرین دوربخرێنه‌وه، هه‌روه‌ها هۆكاری بوونی ئه‌و ئافره‌تانه له زیندانه نهێنییه‌كانی ئه‌و فیرقه‌یه ڕونبكرێته‌وه كه به‌و شێوه دڕندانه‌یه و به‌ڕووتی زیندانیی كرابوون، هاوكات تاوانبارانیش سزابدرێن.
ڕ . ج