لەگەرمیان توشبوویەكی كۆرۆنا تۆماركرا

کوردستان

30/05/2020‌ 333 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، توشبوویەكی كۆرۆنا لەئیدارەی گەرمیان تۆماركراوە. 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە ئیدارەی گەرمیان سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، ئافرەتێکی تەمەن 63 ساڵە، نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەیە و پشکنینی پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەرەکی ئازادیە لە قەزای کفری.

وەزارەتی تەندروستی

30 ئایار 2020