وەزارەتی تەندروستی عێراق مردنی 10 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا راگەیاند

عیراق

31/05/2020‌ 422 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی 260 حاڵەتی نوێ و مردنی 10 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا راگەیاند

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا تووشبوونی 260 حاڵەتی نوێ و مردنی 10 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و چاکبوونەوەی 46 کەسی دیکەی لە ڤایرۆسەکە راگەیاند.

بەمەش تێکڕای ژمارەی تووشبووان لە سەرتاسەری عێراق گەیشتە 6439 تووشبوو و 3156 کەس لەو ژمارە چاکبوونەتەوە و 205 کەسیش مردوون.

س.هـ