كۆرۆنا پەرە بەحكومەتە ئەلیكترۆنییەكان لەجیهان دەدات

ڕاپۆرت

02/06/2020‌ 648 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری " ئۆراسیا ئیكسپرت" دەقی چاوپێكەوتنێكی بڵاوكردووەتەوە لەگەڵ سەرۆكی سندوقی تەكنەلۆجیای زانیارییەكان و داهێنان (رۆبەرت ئەتكینسۆن)، دەربارەی گۆڕانكاری میكانیزمی كار لە جیهاندا بەهۆی پەتای كۆرۆناوە.

لەو بابەتە هاتووە، كە لەم ساڵانەی دواییدا، مەسەلەی كاریگەری بە ژمارەكردن لە پرۆسەی سیاسیدا جێگای سەرەنج بووە، لە هەمان كاتدا، كەرەنتینە كردنی بەزۆر و دابڕانی خودیی بەهۆی پەتای كۆرۆنا، رۆڵی پەیوەندیكردنی لە رێگەی ئینتەرنێتەوە لە كۆمەڵگەی نوێدا بەهێز كردوە.

هەر لەبابەتەكە هاتووە، هەندێك لە زانایان وای دەبینن دوای دەركەوتنی هۆكارەكانی راگەیاندنی بازرگانی و كەناڵە كۆمەڵایەتیەكان، بەهای هەڵبژاردنەكانی پاشەكشە پێكردووە، كە لە تایبەتمەندی سەرەكی دیموكراتییەت ئەژمار دەكرێت، ئایە ئێمە لە بەرانبەر پاشەكشەی بەهای دەنگدەرانداین؟

هیچ بەڵگەیەك لە بەردەستدا نییە ئاماژە بێت بۆ كەمبوونەوەی پێشوازی كردن لە دەنگدان، لەم هەڵبژاردنە سەرەكییە كەمەكانی ئەم دوایەی ئەمریكا، تێكڕای پێشوازی لە هەڵبژاردنەكان بەرزبووە و پەیوەندی لەسەر كەناڵە كۆمەڵایەتییەكان وای كردوەو هەلی ئەوە هەبێت بە روونی دیدگای جۆراوجۆر بابەتێكی روون بێت لەنێوانیاندا.

چۆن دەڕواننە ئایندەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان؟
تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بەردەوام دەبن لە فراوان بوون بەهۆی پەیوەندی زۆری خەڵكەوە بە ئینتەرنێت، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا تەقەنیاتی نوێ و نموونەی بازرگانی نوێ دێنە ئاراوە. 

لە كاتێكدا زۆر كەس نیگەرانن لە لایەنە خراپەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لەوەی رۆڵی هەیە لە هاندان بۆ رقلێبونەوە، بڕوام وایە ئەم سەكۆیانە بەردەوام دەبن لەباشكردنی ئامێرەكان بۆ دانانی سنورێك بۆ زیانەكان.

بۆچوونی ئێوە چییە؟ ئەو كاریگەریەی پەتاكە لەسەر جیهانی تەكنەلۆجیای زانیاریەكان بەجێی دەهێڵێت چییە؟
پەتاكە گرنگی تەكنەلۆجیای زانیاریەكان و تەكنەلۆجیای ژمارەیی دووپاتكردەوە، جگە لەوەش كەلێنە سەرەكییەكانی دیاریكرد. 

بەتایبەتی لە بوارەكانی نمونەی خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی ئەلیكترۆنی، و توانا بۆ فێر بوون و تێكەڵ بوون لە چاودێری تەندروستی لەسەر شێوەی ژمارەیی‌و پێویستی بۆ پەرەپێدانێكی چوارچێوە فراوانی پەیوەندیی زۆر خێرا، پاشان، زۆربەی حكومەتەكان لە ئێستادا بە جدی رەفتار لەگەڵ چارەسەری ئەو كێشانە دەكەن.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا