هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسکڕێژ بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەرانی سلێمانى بەکاردەهێنن

کوردستان

02/06/2020‌ 775 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: هێرش بەرزنجى

خۆپیشاندانەکەى شاری سلێمانى بەردەوامەو هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت بە گازى فرمێسکڕێژ بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن.

پەیامنێرى شارپرێس لەناو خۆیشاندانەکەى شارى سلێمانى رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێ بە زۆر بڵاوە بە خۆپیشاندانەکەى هاوڵاتیان و کاسبکاران بکەن کە ئەمڕۆ لەدژى قەدەغەکردنى هاتووچۆ دەستیان پێکرد.

ئاماژەى بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوەو ژمارەیەک خۆپیشاندەریشیان گرتووە.

هەروەها هێزە ئەمنییەکان هۆکارى بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ڤایرۆسى کۆرۆنا هەیەو ئەگەرى بڵاوبوونەوەى زیاترى هەیە لەناو خەڵکدا ئەگەر بەو شێوەیە خەڵک کۆبێتەوە.

لە شەوى رابردووەوە خۆپیشاندان لە شارەکانى دەربەندیخان و رانیەو قەڵادزێ لە دژى بریارەکەى وەزارەتى ناوخۆ بۆ راگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆ دەستى پێکردووە.

س.هـ

بەپەلە