شارپرێس:
وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی چیرۆكی سه‌ردانێكی بۆ سەنتەری کۆرۆنا لە سەرچنار ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: له نه‌خۆشخانه‌كه تووشبووانی نوێ سەرەیان گرتبوو بۆ پرکردنەوەی فایل بۆ ئەوەی داخڵ بکرێن، کە هەموو جۆرە تەمەنێک و رەگەزێکی تیا‌بوو سەرەرای ئەوەی 4 پزیشک خەریک بوون یەکێکیان لەبەر دراگاکە سیان لە ژوورەوە.
له نوسینێكدا یاد نه‌قشبه‌ند وته‌بێژی وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ناونیشانی چیم دی ئێستا لە سەنتەری کۆرۆنا لە سەرچنار، باسی له‌وه‌كردووه: کۆمەڵێک پزیشک و کارمەند و ئیداری و کارگێری و کارگوزار کە ژیانی خۆیان و ماڵ و مناڵیان خستۆتە مەترسیەوە بۆ روبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هەندێکیان رازی نەبوون لە وێنەکەدا بن.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "تووشبووانی نوێ سەرەیان گرتبوو بۆ پرکردنەوەی فایل بۆ ئەوەی داخڵ بکرێن کە هەموو جۆرە تەمەنێک و رەگەزێکی تیا‌بوو سەرەرای ئەوەی ٤ پزیشک خەریک بوون یەکێکیان لەبەر دراگاکە سیان لە ژوورەوە".
یاد نه‌قشبه‌ند رونیشیكردووه‌ته‌ووه: "خێزانێک هاتنە لام لەناو حەوشەی نەخۆشخانەکە ووتی دکتۆر گیان من خۆم و مێردەکەم و 2 مناڵەکەم نەتیجەکەمان دەرچووە هەڵگرین، وتم بەداخەوە بەس سوپاس بۆ خوا کە تەندروستیتان باشە، وتی دکتۆر گیان خەمی خۆمانم نیە دایک و باوکم بەتەمەنن و لە ماڵەوە وەزعیان خراپە و تەنگە نەفەسەن فریایان کەون، لەویا کاک ئازاد بەرێوبەری کارگێری ووتی قسەم لەگەڵ کردوون تۆزێکیکە اسعاف ئەروات ئەیانهێنێت، پێم خۆش‌بوو ئەو خێزانە خۆیان ئەم قسانە بکەن بەس رازی نەبوون تەنانەت وێنەشیان بگرم".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا یاد نه‌قشبه‌ند نووسیوویه‌تی: نەخۆشخانەکان لە لێواری پربووندایە.