شارپرێس:
كۆمپانیای UClass ئەپڵیكەیشنێكی نوێی ڕاگەیاند، كە دەتوانێت ڕكابەری ئەپڵیكەیشنی بەناوبانگی كۆمەڵایەتی tik tok بكات.
زاك ڕینجلستاین، كە خاوەنی كۆمپانیاكەیە، ئاماژەی بەوە كرد: ئەپڵیكەیشنی Zigazoo تایبەتە بە لایەنی پەروەردە و زانستی ئەو منداڵانەی تەمەنیان نەگەیشتووە بە قۆناغی ئامادەیی. ئەپڵیكەیشنەكە ڕاهێنانی زانستی لەڕێگەی كورتە ڤیدیۆوە بۆ منداڵان تێدایە، منداڵان دەتوانن هاوبەشی و هاوڕییەتی لەم تۆڕەدا دروستبكەن و بە گروپ سودمەند ببن.
ڕینجلستاین ڕوونیكردەوە، ئەپڵیكەیشنەكە تایبەتمەندییەكی تێدایە كە لەڕێگەیەوە باوكان دەتوانن ئاگاداری هاوڕییەتی منداڵەكانیان ببن و ئەوان هاوڕێی منداڵەكانیان وەربگرن.
شارەزایەك دەڵێت: ئەم ئەپڵیكەیشنەم بۆ منداڵەكانم تاقی كردووەتەوە، ئەپڵیكەیشنێكی سەركەوتووە، چونكە منداڵان ئارەزووی تەماشاكردنی كورتە ڤیدیۆ دەكەن.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ