شارپرێس:
كۆمپانیای هیوندای مۆتۆر پەردەی لەسەر نوێترین دیزانینی ئۆتۆمبیلە بەناوبانگەكەی سانتافی لاداوە.
نەوەی نوێی سانتافی نوێترین پێشكەوتنەكانی ئۆتۆمبیلە هەمەكارەكانی SUV ی كۆمپانیاكەی تێدا رەنگی داوەتەوە، بەتایبەت لە كۆنترین ئۆتۆمبیلە هەمەكارەكانی كۆمپانیاكەیە.
نەوەی نوێی ئۆتۆمبیلەكەی سانتافی دیزاینێكی دەرەكی بەهێز و تەبای هەیە، ئەوە سەباری نوێكردنەوەی شكڵ و شێوەی ناوەوەی ئۆتۆمبیلەكە و دەستەبەركردنی هۆكاری ناوازەی ئاسوودەیی بۆ سەرنشینەكانی.
بەگوێڕەی وێنە ڕیكلامییەكانی ئۆتۆمبیلەكە دەردەكەوێت، كە سانتافی چەندین گۆڕانكاری لە دیزاینەكەیدا كردووە بەجۆرێك عەتەرەكەی گەورە و فراوانترە و ویلە كڕۆمەكانی شێوەیەكی ئەندازەیی خاوەن كاریگەرییان بە ئۆتۆمبیلەكە بەخشیوە .
لەگەڵ ئەوەی هێشتا گۆڕانكارییە تەكنیكییەكانی ئۆتۆمبیلەكە ئاشكرانەكراون، بەڵام ئەوەی روونە كە ئەوانیش لەو گۆڕانكاریانە كەمتر نین، كە بەسەر شكڵ و شێوەیدا هاتوون، بەڵام وابڕیارە لەماوەی جەند هەفتەی داهاتوودا زانیاریی زیاتر لەبارەی ئۆتۆمبیلەكەوە ئاشكرابكرێت.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی