هۆكاری لەناوچوونی نیوەی بوونەوەرە جۆراو جۆرە زیندوەكانی گۆی زەوی

لە میدیاکانەوە

06/06/2020‌ 1171 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتور مانفریدو كابریولو لە زانكۆیی (بادوفا)ی ئیتاڵی لە هەوڵێكیدا بۆ تێگەیشتن لە گۆڕانكارییە جیۆلۆجییەكان لەساتە وەختی لەناوچوونی دەیناسورەكاندا،  لێكۆڵینەوەیەكی لەسەر  سامپلێكی تاشە بەردە بازلییەكان كردووە، كە دەگەڕێنەوە بۆ كۆتاییەكانی چاخی (تریاسی) لە هەرێمی ناوەڕاستی زەریایی  ئەتڵەسی.
 
هەرێمی ناوەڕاستی زەریای ئەتڵەسی دابەش دەبێت بۆ سێ كەرتە، گەورەترینیان  ئامازۆن‌ و ناوچە لاوەكیەكانی  باكوری ئەمریكا و ئەفریقیایە ، 200 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ئەو ناوچانە‌ پێكەوەلكابوون، لەو كاتەدا بڕە بارستەیەكی زۆری بەشەكانی توێڵكی زەوی تێدا دەركەوتوون، ئەمەش بووتە هۆی دابەش بونی كەرتەكان، هەروەك پیگەی ئەلەكترۆنی (ibelieveinsci) باسی لێوە كردووە.

ئەو بڵقانەش كە بەڕێژەیەكی زۆر لەو تاشە بەردانەدا‌ هەن كە لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە كراوه،‌ پێنوێنە بۆ بوونی ڕێژەیەكی زۆری گازی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن بە هۆی بەرزبونەوەی گازە گڕكانییەكان هەروەك پێگەكە دەڵێت.

دوای لێكۆڵینەوەی‌ توێژەران لە قەبارەی ئەو بڵقانه،‌ ئەمەش بەهۆی مەزەندە كردنی بڕی گازە دەرپەڕیوەكان لەهەر تەنێكی ماددە تواوەكان ،بۆیان دەركەوتووە كە بڕی ئەو گازەی لەتاشە بەردە گڕكانییەكانەوە بەرز دەبنەوه،‌ كەمترە لەڕێژەی ئەو گازەی كە لە سوتانی سوتەمەنییەكانی ناو جەرگەی زوی و وێران بوونی دارستانە باراناوییەكانەوە پەیدادەبن.

لە ئەنجامی ئەوەدا كابریولو دەگاتە ئەو باوەڕەی كه لە ماوەی چەندەها سەدەدا، كۆتایی‌ چاخی تریاسی، چەند زنجیرەیەك لە بەرزبوونەوەی گازە ناوەكییەكانی بەدوادا هاتووە كە یەكسانه بە قەبارەی بەرزبوونەوەی گازەكان لە ڕۆ‌ژگاری ئەمڕۆماندا،

بەمەش پلەی گەرمی زەوی  بەرزبۆتەوە و ئۆقیانوسەكانیشی سوێرتر كردووە،  ئەمەش بووتە هۆی لەناوچوونی زیاتر لە نیوەی بوونەوەرە زیندووەكانی  سەر گۆی زەوی.
 
سەرچاوە:  پێگەی ئەلەكترۆنی عەرەبییە 
وەرگێران: دیاكۆ لوقمان حاجی