هۆشیار عەبدوڵا: وەزیری دارایی عێراق وتی مەبەستمانە کێشەکان لەگەڵ هەرێم چارەبکەین

عیراق

10/06/2020‌ 466 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆشیار عەبدوڵا باس له‌وه‌ده‌كات پرسیاری ئاڕاستەی وەزیری دارایی عێراق کردووه‌ و لە وەڵامدا گەشبین بوه‌ و وتوویه‌تی: مەبەستمانە کێشەکان لەگەڵ هەرێم چارە بکەین.

له‌ نوسینێكدا له‌ فه‌یسبووكی خۆی هۆشیار عەبدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه‌: "ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی لیژنەی دارایی سەبارەت بە رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد پرسیارم ئاڕاستەی عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق  کرد لە وەڵامدا گەشبین بو، رایگەیاند کە مەبەستمانە کێشەکان لەگەڵ هەرێم چارە بکەین".

وەزیری دارایی عێراق ئه‌وه‌شی وتووه‌: لە رۆژانی داهاتودا بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ وەرەقەی دانوستان لە نێوانمان ئاڵوگۆڕ دەکرێ.

بڕیارە بەم نزیکانە شاندێکى هەرێمى کوردستان بە دەستى پڕ لە ژمارەو ئامارى ورد لەسەر فەرمانبەران و نەوت و داهاتى ناوخۆو چەند وردەکارییەکى دیکە سەردانى بەغدا بکات ولەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى فیدراڵ کۆببنەوە.

لەو چوارچێوەیەدا شاندى هەرێم تەواوى ئەو وردەکارى و وەڵامى پرسیارو تێبینیەکانى بۆ حکومەتى بەغدا ئامادە کردوەو بریارە لەم چەند رۆژەدا سەردانەکە ئەنجام بدرێت.

لەسەر گفتوگۆکانى ئەمجارەى شاندى هەرێم بۆ بەغدا سەرچاوەیەکى بەرپرس لە بەغدا بە شارپرێسى راگەیاند، پێشتر بەرپرسانى حکومەتى فیدراڵ چەندین پرسیارو تێبینیان لەسەر مەلەفى نەوت و داهاتى ناوخۆو ژمارەى راستەقینەى فەرمانبەران هەبووەو داواى وردەکاری تەواویان کردوە، بەڵام پێ ناچێت هەرێم وەڵامى راست و دروستى حکومەتى بەغدا بداتەوە.